بەخێر بێیت بۆ تۆرنتۆ

دەکات ، بۆ هاوکاریت لە نیشتەجێبوونت لەم شارە نوێیەی خۆت.

سەردانمان بکە بۆ:

  • وەرگرتنی کارتی کتێبخانە بە خۆڕایی. پێویستە دوو ناسنامەت پێ بێت، یەکێکیان
    ناو و ناونیشانەكەتی لەسەر بێت.
  • کۆمپیوتەرێک لەو کۆمپیوتەرانە بەکاربهێنە کە لە هەر 100 لقەکانی کتێبخانەکە
    هەیە، کە ئینتەرنێتیشی لەگەڵە و فایلی نووسینی وۆرد و چەندین بنکەی زانیاریی
    لەگەڵە.
  • وایفای خۆڕایی ئینتەرنێتی لێیە لە هەموو لقێك.
  • یان بە شەخسیی لە کتێبخانەکە یان لە ئینتەرنێتەوە کتێب و فلیم و زۆر شتی
    تر
    ئیستیعارە بكە. کتێبخانەکە بە 40 زمان بابەتی لێیە.
  • لەگەڵ کارمەندی نیشتەجێکردن کۆبوونەوە بکە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات بۆ
    دۆزینەوەی کار و بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری و زۆر شتی تر.
  • بەشداری بکە لە وانەی ئینگلیزی بۆ فێربوون و باشترکردنی زمانی
    ئینگلیزی
  • بابەتەكان دابگرە لە سەرچاوەی ئەلیکترۆنی بۆ گەورە و بۆ منداڵان وەك
    بابەتی فێربوونی ئینگلیزی.
  • سەردانی بەرنامەکانمان بکهبۆ چەند بابەتێکی جۆراوجۆر، وەك چۆن دەست
    بکەیت بە بزنسی بچووك، چیرۆکی کاتی خەوتن بۆ منداڵان، و گەڕان بۆ ئیش و کار.
  • لەگەڵ ستافی 100 کتێبخانەکە پەیوەندیی ببەستە. پێمان خۆشە پرسیار بکەیت
    و هاوکارییت بكەین. وەرگێڕمان هەیە بۆ سەر زۆر زمانی جۆراوجۆر.

بەناوی هەموومانەوە لە کتێبخانەی گشتیی تۆرنتۆ خۆشحاڵیی خۆمان
دەردەبڕین بۆ کۆبوونەوە به زوویی لەگەڵ جەنابت و بۆ ئاڵوگۆڕی ئەو
سەرچاوانەی دەتوانیت سوودیان لێ وەربگریت بەرەو سەرکەوتن!

< Back to all languages

Print this page